سێ کوژراو لە پەلاماری ئاسمانی عەرەبستان بۆ سەر قوتابخانەیک لە یەمەن
سێ کەسی سیڤیل لە پەلاماری ئاسمانی عەرەبستان بۆ سەر قوتابخانیەک لە پارێزگای حودەیدە لە ڕوژئاوای یەمەن کوژران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی هەواڵیی ئەلمەسیرە ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی ڕۆژی دووشەمە قوتابخانەیک و چێشتخانەیکیان لە شارەکانی زوبەید و ئەلتەحیتا لە پارێزگای حودەیدە دایە بەر پەلامار کە بە هِۆیەوە سێ کەسی سیڤیل کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون . هێزەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی بە پشتیوانی ئەمریکا ئینگلیز و فەڕانسا لە 13 ژوئەن و سەرەڕای وشداریەکانی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە کەوتنە مەترسی گیانی کەسانی سیڤیل لە شاری بەندەریی حودەیدە ، پەلامار بۆ ئەو سەر ئەو شارەیان دەسپێ کردووە و تووشی خەسار ی زور هاتوون . عەرەبستان بە لاگری ئیمارات ئەمریکا و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە دەستیان داوەتە دەسدرێژکاری سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە شەڕنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی .