پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی بۆ سەر باشووری ڕۆژئاوای یەمەن
لە نوێترین پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی بۆ سەر باشووری ڕۆژئاوای یەمەن لانیکەم 10 شاروومەندی یەمەنی کوژران و یان بریندار بوون .
کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلمسیرەی یەمەن ڕۆژی یەکشەمە ڕاپۆڕتی دا زۆربەی قوربانیەکانی ئەو پەلامارە کە بۆ سەر مەزرایەک لە پارێزگای یەمەن ڕووی دا منداڵ بوون . .هەفتەی ڕابردووش فڕۆکە شەڕکەرەکانی س ەعوودی ڕێ و ڕەسمێکی شاییان لە پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن دایە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە 11 کەس کوژران و 11 کەسیش بریندار بوون زۆربەی قوربانیەکانی ئەو پەلامارە منداڵ و ژن بوون . هەواڵێکی دیکە ئەوە یە کە سەرچاوەیەکی نزیک بە عەبد ڕەبە مەنسوور هادی سەرۆک کۆماری دەس لە کار کشاوەی یەمەن باسی کرد لە هەڵس و کەوتی سووکاسەتیکارانەی کاربەدەستانی سەعوودی و ئیماراتی لە گەڵ عەبد ڕەبە مەنسوور هادی و وتی : مەنسوور هادی لە ژێر گوشاری ئیماراتیەکان ، پارێزگای عەدەن لە باشووری یەمەن بە جێ دێڵێ . لە هەمان حاڵدا بەپەرەسەندنی شوێنهاتەکانی شەڕی یەمەن بەسەر دەسدرێژکارانی هاوپەیمانی سەعوودی فەرماندەرایەتی گشت هێزە چەکدارەکانی ئیمارات باسی کرد لە پەرەی خزمەتی سەربازیی ئیجباری لەو وڵاتە و وتی خزمەتی سەربازی لە ئیمارات لە 12 مانگەوە بۆ 16 مانگ پەرەی سەندووە . هێزە سەربازیەکانی ئیمارات لە سێ ساڵی ڕابردووەوە لە شەڕ بە دژی خەڵکی بێ دەرەتانی یەمەن قوربان یزۆریان داوە . عەرەبستان بە لاگری ئەمریکا ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی 2015وە دەستی داوەتە دەسدرێژکاری سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە . شەڕنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی و بریندار بوون هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی .