زاڵ بوونی یەمەن بەسەر چیاکانی ناوچەی "نۆهوم" هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سەنعا"ی پێتەختی ئەو وڵاتە
ژێدەرە ئاسایشیەکانی یەمەن ڕایانگەیاند کە سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی ئەو وڵاتە دەستیان گرتووە بەسەر چیاو کوێستانەکانی ناوچەی "نۆهوم" هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەنعا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ سوپا و لێژنە جەماورەییەکانی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە دستیان گرتووە بە سەر چەن تەپۆڵکەیەک لە باکووری ڕۆژاوای «القتب» لە میحوەری "نهم" و ئاسایشی تۆکمە و تەواویان لەو ناوچە دامەزراندووە.
هێزە یەمەنییەکان هەروەها هەوڵی بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ پێشڕەوی لە ناوچەکانی «خب» و «الشعف» لە پارێزگەی "جەوف"ـیان پووچەڵ کردەوە.
هەروەها یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ئێوارەی چوارشەممە رایگەیاند مووشەکێکی مۆدێلی "توچکا"ی تەقاندووە بەرەو شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی دەسدرێژکاری هاوپەیمانیی سەعوودی لە قەراخ ئاوەکانی ناوچەی ڕۆژاوادا.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.