ڕێپێوانی بەملیۆنی دژە ملهووڕی لە یەمەن
یەمەنیەکان بەبۆنەی " ڕۆژی هاوار دژبە ملهوڕان " بە درۆشمی مەرگ بۆ ئەمریکا ، مەرگ بۆ ئیسرائیل و مەرگ بۆ ئالی سعود ڕێپێوانی بەملیۆنی لە پارێزگاکانی سەنعا حودەیدە ، سەعدە، حوجە و عومران بەڕێوە برد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما بە گیڕانەوە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرە ، ئەم ڕیپێۆانە بە بۆنەی ڕۆژی هاوار لەبەرانبەر مۆستەکبیران " کە شەهید حسێن بەدرەدین ئەلحوسی کەلە ساڵی ٢٠٠٢ی زایینی هێنابوویە ئاراوە ، بەڕێوە چوو. حسێن بەدرەدین ئەلحوسی " ڕێبەری شیعەکانی یەمەن لە دژی بەشداری سەربازی ئەمریکا لە یەمەن بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم وئەلقاعیدە ڕاپەڕین ولەساڵی ٢٠٠٤ی زایینی لە تێکەڵچوون لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی پێشووی یەمەن لە پارێزگەی سەعدە شەهید بوو. بەشداربووان لەم ڕێپێوانە ڕایانگەیاند : هاواریان بەسەر ئەمریکا ، ئیسراییل وبەسەر کەسانێکە کە ژنان ومنداڵانی یەمەنی دەکوژن وجیهانیەکان تێدەگەن بەم هات وهاوارانە تاج وتەختی گەندەڵگاران وتاغوتیەکان وبەکرێگیراوان دەخاتە لەرزین.هەواڵێکی تر ئەمەیە کە هێزەکانی یەمەنی دوای هەڵمەتێکی تایبەت لە ناوچەی " جبلیە " لە شارستانی " تەحیتا" لە پارێزگەی حودەیدە لەسەربڕیک لە بنکە وبارەگالان زاڵبوون وژمارەیەک لە ترۆمۆبیلەکانی سەربازی وزرەیئ دەسدرێژکاران وبەکرێگیراوانیان لە ناوبرد. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە ٢٦ی مارسی ٢٠١٥ بۆسەر یەمەن پەلاماریکردو وهاوکات ئەم وڵاتەیان گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی داوە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتائیستاکە بووە بە هۆی کوژرانی فرەتر لە ١٤هەزاریەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی ملیۆنان یەمەنی .