ته‌مووز 14, 2018 19:04 Asia/Tehran
  • هاویژرانی مووشەکێکی بالستیکی یەمەنی بەرەو بنکەی گاردی نیشتمانیی عەرەبستان

سەرچاوە یەمەنیەکان ڕایانگەیاند مووشەکێکی بالستیکی کورتبڕی ئەو وڵاتە هاویژراوەتە بنکەی گاردی نیشتمانیی عەرەبستان لە نەجران و ڕێک ئامانجەکەشی پێکاوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەیادین، شەوی ڕابردوو(هەینی)یش سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانییەمەن مووشەکێکی زلزالی دوویان گرتە بنکەو پێگەی سەربازانی سەعوودی لە بەرەی عەسیر هەڵکەوتوو لەباشووری عەرەبستان.

حەوتەی ڕابردووش سوپای یەمەن، چەند مووشەکی گرتە پێگەکانی هێزەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی لەلێوارە رۆژاواییەکانی یەمەن و ناوچەگەلێکی جیزان و نەجران لەباشووری عەرەبستان.

لەهەمان کاتدا، چوار کەس لە سەربازانی سەعوودی لەشەڕی دژ بە هێزە یەمەنییەکان لەبەرە باشووریەکانی عەرەبستان کوژران.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە٢٦ی مارسی٢٠١٥ـەوە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەی لەزەوی، ئاسمان، و دەریاوە گەمارۆ داوە. شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٤هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ