سکاڵای نێودەوڵەتی لە عەرەبستان لەبەر سیاسی کردنی پرسی حەج
لیژنەی نێودەوڵەتی چاودێری بەسەر ئیدارەی حەرەمەینی شەریفەین لە چەند نامەی جیاجیا بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان و لێژنەی دینی وئازادی ڕادەربڕینی کۆمیتەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئوروپا، لە عەرەبستان سکاڵای دەربڕی لەبەر سیاسی کردنی پرسی حەج و بەرتەسک کردنەوەی ئازادییە دینییەکان.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، لێژنەی نێودەوڵەتیی چاودیری بەسەر ئیدارەی حەرەمەینی شەریفەین لەو نامەیەدا، بەدەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ تەشەنای پێشێلکرانی مافە دینییەکانی حاجیان لەلایەن عەرەبستانەوە ڕایگەیاند: ریاز هەروا درێژە دەدا بە قۆڵبەست کردن و گەڕاندنەوەی حاجیانی عومرە کە پاش ئەنجامدانی هەموو قۆناخە ئیدارییەکان چوونەتە عەرەبستان و تائێستا پێشیان بە ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ژمارێکی زۆر لە موسڵمانان گرتووە لەبەر دەربڕینی ڕای نەیارانە یان جیاوازیی ڕوانگەی سیاسی لەگەڵ وڵاتەکەیان.
لێژنەی نێودەوڵەتیی چاودێری بەسەر ئیدارەی حەرەمەینی شەریفەین هەروەها ڕاگەیاندنی شەرت و مەرج بۆ ئامادەبوونی حاجیانی عومرەو حاجیانی حەجی تەمەتوعی قەتەری لەلایەن عەرەبستانەوە بە جۆرێک باج خوازیی سیاسی ناوبردو خوایاری قەرەبووی ئەو زیانگەلە بوو کە لەلایەن عەرەبستانەوە لەبەر پێش گرتنی بە جێ بەجێ کردنی ڕێوڕەسمی حەج و عومرە لەدوو ساڵی ڕابردوودا لە شارومەندانی قەتەری کەوتووە.
وەزارەتی حەج و عومرەی عەرەبستان لەمانگی ژۆئەن بەیاننامەیەکی لەمەڕ شەرتی ئامادەبوونی حاجیانی عومرەی قەتەری دەرکرد کە بەهۆیەوە، تەنیا ئەو حاجیانەی قەتەر دەتوانن بەشداری عومرەی ئەمساڵدا بن کە لەدەرەوەی ئەو وڵاتەو تەنیا لەڕێی ئاسمانەوە بگەنە فڕۆکەخانەی مەلیک خالد.
"عەلی بن سەمیخ ئەلموڕی" سەرۆکی لێژنەی نیشتمانیی مافی مرۆڤی قەتەریش لەو بارەوە ڕایگەیاند: دۆحە بەهۆی بەسیاسی کرانی ڕێوڕەسمی حەج، سکاڵای لە عەرەبستان کردووە هەتا هەوڵ وهەنگاوی یاسایی و خێرا لەدژ عەرەبستان بگیردرێتە بەر.