ته‌مووز 18, 2018 19:03 Asia/Tehran
  • تەقێندرانی موشەکێکی باڵستیک لە یەمەنەوە بەرەو نەجران

یەکەی موشەکیی ئەنساروڵڵای یەمەن باسی تەقێندرانی موشەکێکی باڵستیکی کردووە لە یەمەنەوە بەرەو نەجرانی عەرەبستان .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ئەلنەشرە،یەکەی موشەکیی ئەنساروڵڵای یەمەن پێی داگرت : ئەم موشەکە مۆڵگەی سوپای عەرەبستان لە یەمەنی داوەتە بەر پەلامار. بەڵام سەرچاوەکانی عەرەبستان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە سیستێمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان شوێنی موشەکەکەی گرتووەو ھەر بە ئاسمانەوە تەقاندوویەتیەوە.

یەکەی موشەکیی سوپای یەمەن و لێژنە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە، شەوی سێ شەممەش موشەکێکی باڵستیکیان گرتە مۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە گوێئاوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن.

ھەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە، شێخ و سەرۆک ھۆزەکانی پارێزگای حودەیدە بۆ ڕەت کردنەوەی داگیرکاری و داکۆکیکردن لە گوێئاوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە بردووەو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک  ستایشی سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانیان کردووە لە بەر پشتگریەکانی لە گەلی یەمەن و بە تایبەتی عەبدولمالیک حوسی سکرتێری گشتیی ئەنساروڵڵا و ھەڵوێستە بوێرانەو حەکیمانەکەی.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە

ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

سەرپەیڤ