پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەن بۆ سەر ئارامکۆ؛ گۆڕانکارییەکی نوێ لە شەڕی دژ بە هاوپەیمانیی سەعوودی
وتەبێژی سوپای یەمەن پاش پەلامارەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر کۆمپانیای نەوتیی ئارامکۆی عەرەبستان ڕایگەیاند: ئەم ئۆپەراسیۆنە کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان جێبەجێ کرا، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە شەڕی پێشپێگرانەی دژ بە دوژمنان دێتە ئەژمار.
"شەرەف لوقمان" وتەبێژی سوپای یەمەن شەوی پێنج شەممە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: سەرکەوتوو بوونی پەلامارە مووشەکییەکەی یەمەنییەکان بۆ سەر کۆمپانای نەوتیی ئارامکۆی عەرەبستان دەسپێکێکی بەهێز لە قۆناغی نوێی شەڕی دژ بە دوژمنان دێتە ئەژمار.
وتەبێژی سوپای یەمەن ڕایگەیاند: لە داهاتوویەکی نزیکدا شایەتی ئۆپەراسیۆنی سەرسووڕهێنەری پێکهاتوو لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک لە لایەن سوپا و لێژنجە جەماوەرییەکانی یەمەنەوە لە قۆناغی نوێی پێشپێگرانەدا دەبین.
"عەبدوڵلا حەسەن جەفری" وتەبێژی هێزی ئاسمانیی سوپای یەمەنیش لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی لوبنانی ئەلمەیادین ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنی فڕۆکەی سیخوڕیی شەوی پێنجشەممەدا، کۆمپانیای ئارامکۆ وەبەر پەلامار کەوت و ئاگری تێبەربوو.
پەلامارە مووشەکییەکانی یەمەن بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی سەعوودی لە نێو خاکی عەرەبستان، نیشانەی دەسەڵات و توانای بەرزی هێزە هاوبەشە یەمەنییەکانە کە بۆتە هۆی ئەوەی هاوپەیمانی سەعوودی تووشی سەرلێشێواوی ببێ و بەردەوام وڵاتانی دیکە تۆمەتبار بکات بە داکۆکی لە هێزە یەمەنییەکان.