پەلاماری مووشەکیی یەمەن بۆ سەر فڕگەی جیزانی عەرەبستان
یەکەکانی مووشەکیی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بە مووشەکێکی بالستیک لە جۆری بەدری یەک " فڕگەی جیزان لە قووڵایی خاکی عەرەبستانیان کردە ئامانج .
بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی فارس، کاناڵی ئەلمەسیرە ڕایگەیاند : یەکەکانی مووشەکیی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن ئەو ئوپڕاسیونەیان لە کاردانەوە بە درێژەی پەلاماری هاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەن بەڕێوە برد. بنکەی هەواڵدەریی بزووتنەوەی ئەنساڕۆڵڵای یەمەنیش بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی سەربازیی یەمەنی ڕایگەیاند : ئەو مووشەکە بەوردی ئامانجی خۆی پێکاوە. یەکەکانی مووشەکیی ئەنساڕۆڵڵای یەمەن ڕۆژی ڕابڕدووش باسی هاویشتنی مووشەکێکی بالستیکیان کرد بەرەو نەجڕانی عەرەبستان . یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەرتەشی یەمەنیش دوێنێ بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دووربڕی " سەماد 2 " پاڵاوگەی نەوتیی کۆمپانیای ئارامکۆ لە ڕیازی پێتەختی عەەبستانی داوەتە بەر پەلامار . عەرەبستاتن بە لاگریی ئەمریکا و چەن وڵاتی عەرەبی لە مارسی 2015 وە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەبە مەنسوور هادی سەرۆک کۆماری لە کار کشاوەی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات پەلاماری ئەو وڵاتەی دا بەڵام تا ئێستا سەرەڕای پەلاماری ئاسمانی و گەمارۆی هەمە لایەنەی یەمەن ، نەگەیشتووەتە هیچکام لە ئامانجەکانی خۆی .