کوژرانی بەکرێگیراوانی سەعوودی بەدەست قەناسەچیانی یەمەنی
نۆ کەس لە بەکرێگیراوانی رژیمی سەعوودی لەناوچەی ئەلجوف هەڵکەوتوو لەباکووری یەمەن بەدەست قەناسەچیانی ئەو وڵاتە کوژران.
بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلمەسیرە، قەناسەچیانی یەمەنی ئەو بەکرێگیراوە سەعوودیانەیان رۆژی هەینی لە بەرەکانی مەئریب و پێگەی"السلان" لەناوچەی ئەلجوف کردەئامانج.
هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەو پێگەی سەربازانی سەعوودی و بەکرێگیراوانیان لە بەرزاییەکانی "علیب" وپێگەی"الشبکە" لە نەجرانی عەرەبستان کردە ئامانج.
رۆژنامەی "رای الیوم" یش لە ڕاپۆرێکدا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە یەمەنییەکانی بە مەترسییەکی ستراتژیک زانی بۆ ئاسایشی نیشتمانی وئابووریی عەرەبستن و نووسی: ئەو فڕۆکانە نەک هەر پاڵاوتگە نەوتییەکانی عەرەبستان دەخەنە مەترستی، بەڵکوو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ گیانی کەسایەتییە سەعوودییەکان.
فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن رۆژی پێنج شەممە بنکەو پێگەی سەرکردەو فەرماندەرانی سەر بە حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن لە پارێزگای مەئریب لە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای سەنعایان بۆردومان کرد.
عەرەبستان و ئیمارات بەیارمەتی ئەمریکا بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە بۆسەر دەسەڵات، لەمارسی٢٠١٥ـەوە هێرشیان کردەسەر یەمەن کە ئەو شەڕخوازییە تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوە.