کوژران وبرینداربوونی دەیان بەکرێگیراوی سەعوودی لە ئۆپراسیۆنی قەناسەچیانی یەمەنی
سەرچاوە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند، لە هەڵمەتی قەناسەچیان و بۆسەی هێزە یەمەنییەکان لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە شەست کەس لە بەکرێگیراوانی سەربە هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی کوژران و بریندار بوون.
بەپێی راپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری فارس، هێزە یەمەنییەکان دوێنێ هەینی سێ بۆسەی بەدوای یەکیان نایەوە پاش تەقینەوەی چەند بۆمبی قەراخ جاددەی لە سەر ڕێگای ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە جازان لەباشووری عەرەبستان ، کە بەهۆیەوە، هەموو سەرنشینانی ئۆتۆمبیلەکان کوژران و یان بریندار بوون.
هێزە یەمەنییەکان هەروەها پێگەی بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی سەعوودیان لە ژمارێک لە پێگەکانی ئەوان لەناوچەی عسیر هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان، تۆپباران کرد کە کوژران وبرینداربوونی ژمارێک لەوانی لێکەوتەوە.
لە بەرە ناوخۆییەکانیش هێزەکانی سوپای یەمەن وئەنساروڵڵا چەندین بۆمبیان لە پێگەو بنکەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەدوو ناوچەی ئەلمەسلوب و "خب و الشعف" سەر بە پارێزگای ئەلجوف لەباکووری یەمەن تەقاندەوە کە بەهۆیەوە، دەیان کەس لەوان چەند فەرماندەی سەربازیی ئەوان کوژران.
لە لێواری رۆژاوای یەمەنیش بنکەو پێگەی بەکرێگیراوان لەناوچەی "التحیتا" کەوتە بەرپەلاماری تۆپخانەیی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا. هێزە یەمەنییەکان هەروەها بنکەو پێگە گرینگ و ستراتژیکەکانی ناوچەی ئەلوازعییە لە تەعز هەڵکەوتوو لە رۆژاوای یەمەنیان پاکتاو کرد.
عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکاو چەند وڵاتی عەرەب لە مارسی٢٠١٥ـەوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببەمەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، هێرشی کردەسەر ئەو وڵاتە بەڵام تائێستا سەرباری پەلامارە ئاسمانیەکان و گەمارۆی هەمەلایەنەی یەمەن، بەهیچکام لە ئامانجەکانی خۆی نەگەیشتووە.