توێژەری قورئانی عەرەبستانی گیرا
هێزە ئاسایشییەکانی عەرەبستان لەدرێژەی قۆڵبەست کرانی زانایانی دینی و چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ، "مساعد الطیار" توێژەری قورئان و مامۆستای زانکۆی مەلک سەعوودی ڕیازیان قۆڵبەست کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، هێزە ئاسایشییەکانی ئالی سەعئوود ئەو مامۆستایەی زانکۆ کە چەند کتێب و وتار لەبواری زانستە قورئانییەکانی لە کارنامەی زانستی خۆیدا هەیە، لە ماڵەکەی گرت و وێڕای دەسبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانی، ناوبراویان لەگەڵ خۆیاندا برد.
چالاکوانانی کۆمەڵایەتی عەرەبستان بەرلەوە ، هەواڵی گیرانی شێخ "علی بن سعید الغامدی" بانگخوازی عەرەبستان لەگەڵ براکەی و ژمارێکی دیکە لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە و وڵاتەیان ڕاگەیاند. سەربازان و لەشکرییانی رژیمی سەعوودی حەوتەی ڕابردووش شێخ "سفر الحوالی" یان لەبەر ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی ئەو رژیمە قۆڵبەست کرد.[
کەناڵی ئەلجزیرە بەگێڕانەوە لە سەرچاوەکانی ڕایگەیاند: چالاکوانانی مافی مرۆڤی گیراو لە زیندانەکانی عەرەبستان لەبارودۆخێکی شیاودا نین و ژمارێک لەوان بۆ وێنە "الحوالی" و "سلمان العودە" نەخۆشن و زۆرێ لە گیراوانیش ئەشکەنجە دەکرێن.
بەپێی ئامارو ڕاپۆرە ناوخۆییەکان لە عەرەبستان کە ئاماری یەکجاریش نایەتە ئەژمار، زیاتر لە سی هەزار چالاکوانی سیاسی، نەیار و چالاکی مافەوانی لەزینداندان.