ته‌مووز 22, 2018 13:15 Asia/Tehran
  • داوای یەمەن لە فەڕانسەو چین بۆ پێش گرتن بە تەگەرەنانەوەی عەرەبستان لەبەردەم ڕەوتی چارەسەریی سیاسی قەیرانی یەمەن

"مەهدی ئەلمەشات" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن دوێشەو (شەممە) بەناردنی دوو نامە داوای لە فەڕانسە و چین کرد، بۆ کۆتایی هاتنی دەسدرێژکارییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی و پێش گرتن بە کەندو کۆسپ نانەوە لەبەردەم ڕەوتی ڕێگاچارەی سیاسی قەیرانی یەمەن، هەوڵ بدەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی یەمەن(سبا) ؛ "مەهدی ئەلمەشات" لە پەیامی نووسراوەی خۆی بۆ "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە کە پێشکەشی "کریستیان تیستۆ"ی باڵوێزی ئەو وڵاتە لە یەمەنی کرد، ڕایگەیاندووە: هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستان لەسای درێژەدان بە پەلامارەکانی بۆسەر یەمەن، داوای ئاشتەوایی و هەوڵە جیهانییەکان کە لەلایەن "مارتین گریفیتس" ی نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە یەمەن دەخرێتەڕوو، قەبووڵ ناکا.

ئەلمەشات لەو نامەدا بەڕاگەیاندنی ئامادەیی سەنعا بۆ داکۆکی لە هەوڵەکانی فەڕانسە لەئاراستەی گەیشتن بەڕێکارێکی سیاسی دادگەرانەو تۆکمە، جەختی کرد لەسەر دەوری کارای سیاسی پاریس لە چارەسەریی قەیرانی یەمەن.

ناوبراو هەروەها لە نامەکەی بۆ " شی جین پینگ"ی سەرۆک کۆماری چینیش وێڕای بەدڕندانە زانینی پەلاماری بەردەوامی دەسدرێژکاران بۆسەر یەمەن، هیوای خواست لەمەڕ دەور گێڕانی سیاسیی پیکەن و داکۆکی لە هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ و گەمارۆی یەمەن .

ئەلمەشات شەوی هەینیش لەنامەیەک بۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، خوازیاری هەوڵدان بۆ کۆتایی هاتنی دەسدرێژکاری سەر یەمەن، بردنەپێشی سیاسەتی دادگەرانە و هەمەلایەنە بۆ دابین کرانی داوای گەلی ئەو وڵاتەو سەقامەکەی بوو.

سەرپەیڤ