پەلامار بۆسەر بنکە و بارەگای بەکرێگیراوانی سەعودی لە ئەلبیزا وکوژرانی دەیان بەکرێگیراو
سوپا ولێژنەجەماوەریەکانی یەمەن بنکە وبارەگای بە کرێگیراوانی سەعودیان لە " ئەلتبە ئەلحەمرا " لە پارێزگەی ئەلبیزای یەمەن دایە بەر پەلامار .
بە پیی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلمەسیرە، لەم هەڵمەتەدا سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن دەیان بەکرێگیراوی سەعودیان کوشت وژمارەیەکی تریان برینداربوون.
ناوەندی میدیایی ئەنساروڵلا یش بە دانی ڕاپۆرتێک لە هەڵمەتی هێزەکانی جەماوەری یەمەن لە بەربەرەکانێ لەگەڵ دەسدرێژکارانی سەعودی لە مێحوەری " سرواح " لە مەعریب" ڕایگەیاند : لە بەرواری فڤوریە هەتا ژوئەنی ئەمسال ،٣٥٢ ئەندامی سەربە هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستان لەم مێحوەرە کوژران .
لەم ماوەیەدا هێزەکانی خۆڕاگری یەمەن ٢١٦ هەڵمەتی موشەکی وتەپخانەییان بۆ دانە بەر دەسڕێژی بنکە ابارەگاکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستان ، بە سەرکەوتنەوە ئەنجام دا. لە لایەکی ترەوە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی لەچەند نۆرە دا شاری " مەجز" سەربە پارێزگەی سەعدەیان دایە بەر پەلاماری ئاسمانی . عەرەبستان وئیمارات بە یارمەتی ئەمریکا بە بیانووی گەڕاندنەوەی " عەبد ڕەبە مەنسور هادی " سەرۆک کۆماری لەسەر کارلابراوی ئەم وڵاتە بە دەسەڵات، لە مارسی ٢٠١٥ پەلاماریان کردە سەر یەمەن کە ئەم شەڕنانەوانە هەتا ئێستاکە بووە بە هۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی .