ته‌مووز 25, 2018 15:25 Asia/Tehran
  • یونیسێف پەلاماری هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر تۆڕئی ئاوگەیاندنی یەمەنی ئیدانە کرد

سنووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) شەو ڕابردوو پەلاماری ئەمدواییەی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆ سەر تۆڕی ئاوگەیاندنی شاری "سەعدە" لە باکووری ڕۆژای یەمەنی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ' یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پەلاماری هاوپەیمانیی بۆ سەر ئەم تۆڕی ئاوگەیاندنە بۆتە هۆی ئەوەی کە ١٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی سەعدە بەرەوڕووی مەترسی بڕانی ئاوی خواردنەوەیان ببنەوە.

یونیسێف ئاپریلی ٢٠١٨یش وشداری دابوو لە حاند نەبوونی ئاوی خواردنەوەی تەندرووست لە یەمەن.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

 

سەرپەیڤ