محەممەد عەلی حوسی: گەمارۆدانی فڕۆکەخانەی سەنعا جەنایەت دژ بە گەلی یەمەنە
دوابەدوای ئەوەی عەرەبستان رایگەیاند فڕۆکەیەی سەر بە ڕێکخراوی خاچی سووری ناچار بە نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی "مەلیک عەبدوڵلا" لە پارێزگای جیزانی ئەم وڵاتە کردووە، سەرۆکی لێژنەی باڵای خەباتگێڕیی یەمەن ئەو ڕووداوەی سەلمێنەری هۆگر نەبوونی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بە دامەزرانی ئاشتی و ئاسایش بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێرانەوە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادین؛ "محەممەد عەلی حوسی" سەرۆکی لێژنەی باڵای خەباتگێڕیی یەمەن جەختی کرد: پێشگری بە کرانەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا و هەڵگرتنی گەمارۆی لە لایەن هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لە راستیدا جەنایەتێکی بە ئەنقەست دژ بە گەلی یەمەنە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانی سەعوودی بانگەشەی کردبوو فڕۆکەی سەر بە ڕێکخراوی خاچی سوور پاش ئەوەی لە فڕۆکەخانەی سەنعا هەستاوەتەوە و بەرەو وڵاتی جیبوتی وەڕێ کەوتووە، لەناکاو ڕێگای سەفەرەکەی گۆڕیوە.
شەڕنانەوەی عەرەبستان و ئیمارات بە داکۆکیی ئەمریکا لە یەمەن بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەسنوور هادی" سەرۆک کۆماری واز لەکار هێناوی ئەم وڵاتە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.