ته‌مووز 26, 2018 08:18 Asia/Tehran
  • راگیردرانی گەمییە نەوتهەڵگرەکانی عەرەبستان لە گەرووی بابولمەندەب

وەزیری وزەی عەرەبستان ڕایگەیاند: گواستنەوەی باری نەوتی لە گەرووی بابولمەندەب تا کاتی دابین کرانی ئاسایشی سیستەمەی گواستنەوەی دەریایی ڕادەگیردرێ.

"خالد فالح" وەزیری وزەی عەرەبستان شەوی پێنجشەممە ڕایگەیاند: ئەو هەڕەشە و گوڕەشانەی لە لایەن گرووپی حوسی یەمەن لە سەر گەمییە نەوت هەڵگرەکانە، کاریگەری دادەنێتە سەر بازرگانیی جیهانی.

"خالد فالح" راوشکاوانە ڕایگەیاند: گەمییە نەوتهەڵگرە  زەبروێکەوتووەکان دەگوازرێنەوە بۆ یەکێک لە بەندەرەکانی سەعوودی و ئێستاکە تێپەڕینی گەمیی نەوت هەڵگری ئەم وڵاتە لە بابولمەندەب قەدەغەیە.

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی لوبنانی ئەلمەیادین شەوی پێنجشەممە ڕاپۆرتی دا: هێزی دەریایی یەمەن لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاژێردا گەمییەکی نەوتهەڵگری دیکەی هاوپەیمانی سەعوودی لە قەراخ ئاوەکانی ڕۆژاوای ئەم وڵاتە پێکاوە.

هێزی دەریایی یەمەن ڕایگەیاند: ئەم گەمییە  سەعوودییە تیاچوو و هەموو سەرنشینەکانیشی کوژران.

پێشتر؛ هێزی دەریایی سوپای یەمەن ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاندبوو: گەمیی "دەمام" سەر بە هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودیی" لە قەراخ ئاوەکانی ڕۆژاوادا پێکاوە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و چەن وڵاتی عەرەبی لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەسنوور هادی" سەرۆک کۆماری واز لەکار هێناوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، پەلاماری ئەم وڵاتەیان داوە بەڵام تا ئێستا وێڕای هەموو پەلامارە ئاسمانییەکان و گەمارۆ درانی هەمەلایەنەی یەمەن، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لە یەمەندا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنیی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ