پلانی ئەمریکا بۆ سوریا و و ناوچەکە بە مانۆڕی فۆرماڵێتەی دژەداعش
ژمارێک لە شارەزایانی پرسە سیاسییەکان بڕوایان وایە کە پەلامارەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی داعش لە سوریا زیاتر لەوەی بۆ تیابردنی داعش بێ ، مانۆڕێکی فۆرماڵیتەیە بۆ پێشخستنی پلانەکانی واشنتۆن لە سوریا و ناوچەکە
.عەبدولباری عەتوان، شرۆڤەکاری دیاری فەلەستینی، پەلامارەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی داعش لە سوریا بە فۆرماڵیتە دەزانێ و دەڵێ "ئەمریکا وەک پشتیوانێکی شاراوەی داعش بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرووپە لە ڕاستیدا هەوڵ بۆ زیندووکردنەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و فراوانکردنی دزە و دەسەڵاتی سەربازیی خۆی دەدات".
بەشداریی ئوردن و پەیوەستبوونی حکومەتی ئەبو محەمەد جۆلانی بە هاوپەیمانییەکەی ئەمریکا دژ بە داعش لەو بەڵگانایە کە دەسەلمێنن ئامامجی سەرەکی بەرەنگاربوونەوەی داعش نییە.
عەتوان سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئەلیەوم لەبارەوە وتیشی: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم هاوپەیمانییە تەنیا بە لەناوبردنی داعش سنووردار نابێت؛ بەڵکو ئامانجی سەرەکی ڕووبەڕووبوونەوەی بزووتنەوە خۆڕاگرییەکانی دژ بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دەبێ.
ناوبراو هاوکاتبوونی هێرشەکانی ئەمریکا لەگەڵ دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری سوریای بە نیشانەی هەماهەنگی نێوان واشینگتۆن و تلاڤیڤ زانی.
ئەم شرۆڤەکارە فەلەستینییە بە ئاماژە بە بێدەنگیی ئەمریکا لە بەرامبەر پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریا، وتیشی: ئەمریکا جیاوازی دادەنێت لە نێوان "تیرۆری ڕێگەپێدراو" (ئیسرائیل) و تیرۆری قەدەغەکراو و بە چاوپۆشیکردن لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی، تەنیا ئەو بزووتنەوەیانەی دەکاتە ئامانج کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیدا ناگونجێن. و شانە نووستووەکانی داعش لە سوریا ئێستاکە بوارخۆشکەرن بۆ چالاکی سەربازی و داگیرکاریی زیاتری ئەمریکا.