کوژرانی کۆمەڵێک لە لەشکریانی سەعودی لە باشووری یەمەن
لە ھەڵمەتی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە باشووری ئەم وڵاتە، کۆمەڵێک لە دەست درێژکارانی سەعودی کوژراون.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، ئەمڕۆ یەکشەممە دوابەدوای تێکھەڵچوونی نێوان سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دەست درێژمارانی سەعودی لە دەڤەری باشووریی یەمەن، چوار دەست درێژکاری سەعودی کوژراون.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ھێزەکانی یەمەن دوو بەکرێگیراوی سەعودیشیان لە ناوچەی «ئەلتەحیتا» لە شاری حەدیدە لە گوێئاوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن کوشتووە.
سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ھەروەھا ھەڵیانکوتاوەتە سەرمۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەعودییان لە موزع و وازعیە ھەڵکەوتوو لە تەعێز.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، موحەممەد عەبدوسسەلام وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە پەیجەکەی خۆی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتێڕدا نووسیویەتی: چەکە تایبەت و نۆژەنەکان و ئەو ھەموو ئەزمونە سەرچاوە گرتووە لە پەلاماری دەست درێژکاران بۆ سەر یەمەن و ڕۆڵی بەرپەرچ دەری سەرمایەو سامانی گەلی یەمەنە کە شانازییەکی مێژوویی بۆ خولقاندوون.
عەبدوسسەلام پێی داگرتووە کە، لە سای ڕێگاچارە سیاسییەکان و دەوڵەتی ھەمەلایەنە، ئەم چەک و ئەزمون و سەرمایەگەلەی سوپای یەمەن و ئاسایشتەکە، پاڵپشتی وڵات و پشتیوانی دەستەڵات و سەروەری و سەربەخۆییمانە.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دوانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.