١٨ ملوێن یەمەنی بەرەوڕووی مەترسیی کەمبوونی خۆراک بوونەتەوە
بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە راپۆرتێکدا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە باروودۆخی مرۆیی لە یەمەن گەلێک کارەساتبارە، وشداری دا لە حاند لەمەترسیدا بوونی تەندرووستی و گیانی ١٨ ملوێن کەس لەم وڵاتە شەڕوێکەوتووە بە هۆی کەمبوون و نەبوونی خۆراک.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادین؛ بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕۆژی دوشەممە لە راپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند؛ مام ناوەندیی ڕادەی نەبوونی خۆراک و نەخۆشی بە هۆی کەمبوونی خۆراک لە نێو مندالانی یەمەنی لە بانترین ئاستی جیهانیدایە و برسێتی لەم وڵاتە هەژمارێکی بێ وێنەی تۆمار کردووە.
ئەم راپۆرتە ڕایدەگەنێ کێشە و گرفت لە ڕەورتی فریاگوزاری بۆ یەمەن لەوان دابڕینی خۆراک ،سووتەمەنی و دەرمان دەبێتە هۆی ئەوەی بە ملوێنان شاروومەندی یەمەنی لەبەر برسێتی گیانیان لە دەست بدەن.
لەم راپۆرتەدا هاتووە: زیاتر لە سێ ملوێن یەمەنی بریتی لە ژنانی دووگیان، منداڵی ساوای شیرەخۆر و منداڵی خوارەوەی تەمەنی پێنج ساڵ پێویستیان بەوە هەیە خۆراک بە ڕادەی پێویست بگاتە دەستیان و ئەو نەۆخشییانەی بە هۆی کەمبوونی خۆراک تووشی بوون دەرمان بکرێن.
هاوپەیمانەییی عەرەبی بە سەرکردایەتیی عەرەبستان زیاتر لە سێ ساڵە کە هەموو بوارگە دەریایی و زەوینییەکانی یەمەنی داخستووە و پێشگری دەکات بە نیشتنەوەی فڕۆکەی فریاگوزاری لەم وڵاتە هەژارەدا.
ئەم هاوپەیمانییە لە دوو مانگ لەمەوبەرەوە وێرای وشدارەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەندەری حودەیدە تەنیا بوارگەی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ یەمەنی دایە بەر پەلاماری هەمەلایەنە و هەوڵی دا داگیرکاری بکات، بەڵام ئەو کردەوەیە بەرەوڕووی خۆڕاگریی هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بوویەوە و بە ئاکام نەگەیشت.