ئاب 01, 2018 11:46 Asia/Tehran
  • بەرنامەی جیهانیی خۆراک: یەمەن بەرەوڕووی توندترین قەیرانی خۆراک لە جیهان بۆتەوە

بەرنامەی جیهانیی خۆراک (WFP) سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یەمەن بەرەوڕووی نالەبارترین قەیرانی خۆراک لە جیهاندا بۆتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ  و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ بەرنامەی جیهانیی خۆراک لەو بەیاننامەیەدا رایگەیاند زیاتر لە ٨ ملوێن یەمەنی بە دەستی برسێتییەکی نالەبارەوە دەناڵێن و بە تەواوەتی بەسراوەن بە یارمەتیی خۆراکی کە لە دەرەوەیی وڵات بۆیان بەڕێ دەکرێ.

بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕۆژی دووشەممەیش لە راپۆرتێکدا باروودۆخی مرۆیی لە یەمەنی بە یەکجار کارەساتبار" وەسف کرد و وشداری دا لە حاند نەبوونی خۆراک و خواردنی پێویستیی ١٨ ملوێن کەس لەم وڵاتە شەڕوێکەوتووە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

سەرپەیڤ