ئاب 04, 2018 18:28 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی یەمەنییەکان بۆسەر پێگەی ئاسمانیی مەلیک خالید لەباشووری عەرەبستان

بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: پێگەی ئاسمانیی مەلیک خالید لەپارێزگای عەسیر لەباشووری رۆژاوای عەرەبستانی پێکاوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لەکەناڵی ئەلمەیادین، سەرچاوەیەکی سەربازی لە یەمەن ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بەفڕۆکەیەکی جۆری "قاسف یەک" ی ئەو پێگەی کردۆتە ئامانج.

هێزەکانی بەرگریی سوپای یەمەنیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ توانیان فڕۆکەیەکی سیخوڕیی هاوپەیمانیی سەعوودیا لە شاری ئەلمەسلوب لە پارێزگای ئەلجوف لەباکووری یەمەن بپێکن.

هێزە یەمەنییەکان دوێنێ هەینیش بەئەنجامدانی هەڵمەتی سەربازی لە شاری ئەلمەسلوب ژمارێک لەبەکرێگیراوانی سەعوودییان کوشت کە بەنیازبوون دزە بکەنە نێو ناوچەی "ئەلسەداح" .

لەهەواڵێکی دیکەدا، هێزە یەمەنییەکان لە هەڵمەتێکی کتومت و لەناکاودا لە باشووری حودەیدە لەرۆژاوای یەمەن وێڕای شکست پێدانی قورسی بەکرێگیراوانی سەعوودی، سی و پێنج کەس لەوانیان گرت و دەیان کەسی دیکەیان کوشت.

عەرەبستان بەداکۆکیی ئەمریکاو ئیمارات و چەند وڵاتی عەرەبی لەمارسی٢٠١٥ـەوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات، هێرشی کردەسەر ئەو وڵاتە بەڵام تائێستا سەرباری پەلامارە بەرفراوانەکان وگەمارۆی هەمەلایەنەی یەمەن، بەهیچ کام لەئامانجەکانی نەگەیشتووە.

سەرپەیڤ