وتەبێژی ئەنساروڵڵا: شارەکانی لێواری ڕۆژاوایی ، دەبێتە گۆڕستانی دەستدرێژکاران
وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی : دەریهێمی لە پارێزگەی حودەیدە لەڕۆژاوای یەمەن و شارە لێوارییەکان، دەبنە گۆڕستانی دەستدرێژکاران.
سوپاو لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕۆژی شەمە لە ئۆپراسیۆنێک دا لەلێوارەکانی ڕۆژاوا ژومارێک لە دەستدرێژکاران و بەکرێگیراوانی سعودیان کوشت و ژومارێکیشیان بە دیل گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، محەممەد عەبدوسەلام وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن شەوی یەکشەممە بە ئاماژەدان بە درێژەی ئۆپراسیۆنی بەدژی دەستدرێژکاران و بەکرێگیراوان لە لێوارەکانی ڕۆژاوا بە تاکتیکی تایبەت ، وتیشی :ئەم تاکتیکانە دەستدرێژکارانی ناچارکرد لە بنکەکانیان بکشێنەوە و چەک و چۆڵیان بە جێ بێڵن.
سەرچاوەیەکی یەمەنیش لە وتووێژ لەگەڵ مەیادین وتی : ژومارێک لە هێزەکانی سعودی لە نیزیک بازگەی عەلەب لە پارێزگەی عەسیری عەرەبستان لەلایەن هێزەکانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن کوژران و ژومارێکیش بریندار بوون .
هێزی یەمەنی توانیان هەندێ بنکەی هێزی سعودی لەم ناوچەیە بخەنە ژێردەستی خۆیان.