ئاب 05, 2018 19:03 Asia/Tehran
  • ھێرشی ئاسمانیی عەرەبستان بۆ سەر ڕۆژئاوای یەمەن

لە ھێرشی فڕۆکەشەڕ کەرەکانی سەعودی بۆ سەر ڕۆژئاوای یەمەن، پێنج ئافرەت و منداڵێکی یەمەنی کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی ئەلمەیادین،لەم ھێرشەدا  فڕۆکەشەڕ کەرەکانی سەعودی گوندی «حەبل» لە شارستانی «میدی» سەربە پارێزگای «حججە»یان لە ڕۆژئاوای یەمەن کاول کرد.

ڕاپۆرتێکی دیکە دەربڕی ئەوەیە کە، یەکەی تۆپخانەی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، بنکەو مەتەرێزی بەکرێگیراوانی سەعودییان لە ناوچەی «جەبەل ھان» لە پارێزگای تەعزی یەمەن داوەتە بەر پەلامار.

ڕژێمی ئالی سەعود دوابەدوای شکست هێنانە پەیتاپەیتاکانی لە یەمەن، جەماوەری بێ دەرەتانی ئەم وڵاتە دەداتە بەر هێرش و پەلامار. دەستەڵاتدارانی سەعودی لە مارسی دووهەزاروپانزەوە بە پشتیوانیی ئەمریکاوبڕێک لە وڵاتە عەرەبییەکانی ناوچەکە پەلاماری یەمەنی داوەو هەتاکو ئێستا پتر لە دوانزە هەزار کەسی قەڵاچۆ کردووە ئامانجیشی ئەوەیە کە لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

 

 

سەرپەیڤ