پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە یەمەنییەکان بۆسەر پێگەکانی سەعوودیا
یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، پێگەکانی عەرەبستانیان لەلێوارە رۆژاواییەکانی یەمەن بۆردومان کردووە.
بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلمەسیرە،لەو بۆردومانەدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە بۆسەر ناوەندی سەرکردایەتی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی سەعوودییەکان لەئۆردوگای "عمبرە" ڕووی دا، بنکەو پێگەکانی سەعوودیا بەتەواوەتی وێران کرا.
یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەن بەرلەوەش پێگەی ئاسمانیی "مەلک خالد" لەپارێزگای عەسیرەی بۆردومان کردبوو.
یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەن٢٢ی ژوولای ڕابردووش پێگەی هێزە دەسدرێژکارو بەکرێگیراوەکانی سەعوودیی لە لێوارە رۆژاواییەکانی یەمەنی کردبووە ئامانج.
لەهەمان کاتدا، محەممەد عەبدوسەلام وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا باسی پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی ئیمارات و تۆڕی تیرۆریستیی ئەلقاعیدەی کرد لە ئەنجامی دەسدرێژی کردنەسەر یەمەن.
ئاسۆشوەیتدپرێس دوێنێ ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی هێرش بۆسەر یەمەن، چەند گرێبەستی نهێنیی لەگەڵ تۆڕی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە گرێ داوە بۆ پەیوەست بوون بەو هاوپەیمانییەو هاوبەشی لە دەسدرێژیکردنەسەر یەمەن .