رەخنەی خاچی سوور لە لانەکردنەوەی کۆمەڵگای جیهانیی لە کوشتاری کەسانی مەدەنیی لە یەمەن
لیژنەی نێودەوڵەنیی خاچی سوور رۆژی شەممە رەخنەی گرت لە لانەکردنەوەی کۆمەڵگەی جیهانیی لە کوشتاری بێ بەزەییانەی کەسانی مەدەنی لە یەمەن لە لایەن هاوپەیمانیی سعودیەوە .
بەپێی راپورتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور ئاماژەی کردە پەلاماری رۆژی پێنجشەممەی فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆ سەر پاسێکی هەڵگری قوتابیانی یەمەنی لە شاری زەحیانی پارێزگەی سەعدەی یەمەن و وتیشی لەم تاوانکاریەدا 130 کەس کوژران کە زۆربەیان مناڵ بوون .
ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی بێ ئیدانەکردنی ئەم تاوانکاریەی هاوپەیمانی سعودی ، تەنیا خوازیاری ئەنجامدانی توێژینەوەی شەفاف لەم بارەوە بوو .
ئەوە لەکاتێکدایە کە وتەبێژی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر یەمەن، پەلاماری رۆژی پێنج شەممەی سەر پاسی هەڵگری منداڵانی بەکردەیەکی سەربازی ڕەوا زانی.
عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥ـەوە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن. شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا، کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە .