سەرکەوتنی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە بەرەنگار بوونەوەی دەستدرێژکارانی سعودی
سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەنی لە چەند ئۆپراسیۆنی سەربازی توانی لە پارێزگەکانی بەیزا، جوف و مارب، ژومارێک لە بەکرێگیراوانی سعودی بکوژان و یان برینداری بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلعالەم، یەکەی گوللە هاوێژی سوپا و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە پارێزگەی بەیزا لە باشووری یەمەن بنکەی بەکرێگیراوانی سعودیان داوەتە بەر پەلامار و سێ ئوتوموبیلی سەربازیی ئەوانیان لە ناوچەی وادی فەزحەیان لەبەرەی ناتع تێک شکاند کە هەموو دانیشتوانی کوژراون .
هێزی یەمەنی لە پارێزگەی جوف لە باکوری یەمەنیش باسی تێکشکێندرانی چەند ئوتوموبیلی سەربازیان کرد بە کەڵک وەرگرتن لە بۆمب لە ناوچەی خب و شەعەف کە بە هۆیەوە سێ بەکرێگیراو کوژراون .
شەرخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی .
عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥ـەوە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن. شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا، کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە .