ئاب 16, 2018 09:53 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی یەمەن بۆسەر پێگەی سەربازانی سەعوودی

یەکەی مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دوێشەو(چوارشەممە) مووشەکێکی بالستیکی "بەدری یەک" ی گرتە پێگەی سەربازی ئەلواجب لە نەجران لەباشووری عەرەبستان.

کەناڵی یەمەنیی ئەلمەسیرە بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی یەمەنی ڕایگەیاند، ئەو مووشەکە لە ئامانجی دیاریکراو کەوتووە.

بەرلەوە، یەکەی مووشەکی وتۆپخانەی سوپای یەمەن، ژمارێک بنکەو پێگەی سەربازانی سەعوودیی لە بازگەی"علب"، لە عەسیری باشووری رۆژاوای عەرەبستان کردە ئامانج. ژمارێک ئۆتۆمبیلی زرێداری هێزە سەعوودییەکان لە بازگەی "علب" بەمووشەکی دوورەبەرزەفت، تێک شکێندراون

لەهەمان کاتدا، لە بەرپەرچ دانەوەیەکی هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بەرامبەربە هێرشی رۆژی چوارشەممەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی "جەبەل ئەلنار" لە جیزانی باشووری عەرەبستانیش، ژمارێک لە بەکرێگیراوان کوژران و یان بریندار بوون.

شەوی سێ شەممەش پێگەکانی هێزە دەسدرێژکارەکانی سەعوودی لەنزیک بەندەری "ئەلمەخاء" لەباشووری رۆژاوای یەمەن، بە دوو مووشەکی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی ھێرشیان کرایە سەر.

پەلامارە مووشەکییەکانی یەمەن بۆسەر پێگەو بنکەکانی سەعوودیا تەنانەت لە خاکی عەرەبستانی سەعوودی، هاوکێشەی شەڕ لە یەمەنی گۆڕیوە. بەقسەی هێزەکانی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، هاوپەیمانی سەعوودی بۆ شاردنەوەی شکستەکەی لەو شەڕەدا، تاوانی دڕندانە ئەنجام دەدا.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی دەسدرێژکاری سەعوودی نۆی ئاگۆستی ئەمساڵ پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنی لەشاری زەحیان سەربەپارێزگای سەعدەیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، پەنجاو پێنج منداڵ کوژران و حەفتاوحەوت کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ