بەشداریی قاعیدە و داعش لەشەڕی گوێتاوەکانی ڕۆژاوای یەمەن
محەممەد عەبدوسەلام وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی چوارشەممە وتی : تاقمەکانی تیرۆریستی ئەلقاعیدە و داعش لەشەڕی گوێتاوەکانی ڕۆژاوای یەمەن لە تەنیشت دەستدرێژکارانی سعودی شەڕ دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مەسیرەی یەمەن، محەممەد عەبدوسەلام وتیشی : ڕژێمی زایۆنیسیش لەشەڕی گوێتاوەکانی ڕۆژاوای یەمەن چالاکەو لە پەرۆشی سەرکەوتنی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنە لەم ناوچەیەدا.
وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن هەروەها وتی : پەلاماری ئەم دواییە بۆ سەر فڕگەی ئەبووزەبی ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوانە بووە کە بە هۆیەوە چواردە کەس بریندار بوونە و زیانێکی زۆر لە بەشە نێوخۆییەکانی ئەم فڕگەیە کەوت.
فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەنی بیست و شەشەمی ژووئییەی ڕابردوو فڕگەی نێودەوڵەتیی ئەبوزەبییان دابووە بەر پەلامار.
هێزی بەرگریی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەستێنی .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئیمارات، ئەمریکا و چەند وڵاتی دیکە لە مانگی مارسی 2015 ەوە پەلاماری کردوەتە سەر یەمەن و ئەم وڵاتەی لە زەوی و دەریا و ئاسمانەوە گەمارۆ داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی،برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی .