وەزیری دەرەوەی یەمەن: پەلامار بۆسەر یەمەن، تاوانکاریی جەنگییە
هشام شەرەف عەبدوڵڵا وەزیری دەرەوەی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە لە دوو نامە دا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە، نووسی : دەستدرێژکاری و گەمارۆی تەواوی یەمەن لەلایەن عەرەبستان و ئیمارات، تاوانکاریی جەنگی دەرحەق بە مرۆڤایەتییە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هشام شەرەف عەبدوڵڵا لەم دوو نامەیەدا کە دای بە لیزا گاندی ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە یەمەن، داوای لە کاربەدەستانی ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد ، بەرپرسایەتی خۆیان لە بەرەنگار بوونەوەی گەلان بە پێی جاڕنامەی ئەم ڕێکخراوەیە، جێبەجێ بکەن .
وەزیری دەرەوەی یەمەن هەروەها پێکهاتنی لیژنەی سەربەخۆی پەیجۆڕی ڕاستییەکانی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر تاوانکاریی کوشت و بڕی منداڵان لە زەحیان لەباکووری یەمەنی ، داوا کرد .
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی دەست درێژکاری سعودی نۆیەمی ئووتی ئەمساڵ، پاسێکی هەڵگری منداڵانی یەمەنییان لە شاری زحیانی پارێزگەی سەعدە دایە بەرپەلامار کە بە هۆیەوە 55 منداڵ کوژران و 77 کەسی دیکەش بریندار بوون .
لیزا گاندی ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە یەمەنیش لەم چاوپێکەوتنەدا لەسەر پێبەند بوونی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕادەست کردنی هەرچەشنە یارمەتی مرۆیی بۆ یەمەن، پێداگری کرد .
عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئیمارات، ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە لەمارسی ٢٠١٥ـەوە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن و پاشان ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردەهەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنیی لێکەوتووەتەوە.