کوژرانی سێ کەسی سیڤیلی یەمەنی لە پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانیی سعودی
سێ کەسی سیڤیل لەپەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانیی سعودی بوسەر پارێزگەی حججە لە باکووری ڕۆژاوای یەمەن کوژران و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی مەسیرە، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی ڕۆژی چوارشەممە شاری عەبەس لە پارێزگەی حججەیان بوردومان کرد کەبە هۆیەوە سێ کەسی سیڤیل کوژران و ژومارێکیش بریندار بوون .
لەم پەلامارەدا ماڵی یەکێک لە سەرۆک هۆزەکانی یەمەنیش لە شاری عەبەس کەوتە بەر پەلامار .
لە پەلاماری یەکشەممەی ڕابردوو واتە نۆزدەی ئووتی فڕوکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر گەمی ماسیگرانی یەمەنی لە لێوارەکانی ڕۆژاوایی ئەم وڵاتەش سێزدە یەمەنی کوژران و هەشت کەسی دیکەش بریندار ببوون .
هەروەها فڕوکە جەنگییەکانی ڕژێمی دەستدرێژکاری سعودی پێنج شەممە نۆی ئووت پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنیان لەشاری زەحیانی پارێزگەی سەعدە دایە بەر پەلامار کەبە هۆیەوە 55 منداڵ کوژران و نیزیکەی هەشتا کەسی دیکەش بریندار بوون .
ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ تائێستا بە جاران تاوانکارییەکانی ڕژێمی سعودییان لە یەمەن ئیدانە کردووە.
عەرەبستان لە شەشی خاکەلێوەی١٣٩٤ـەوە لەچوارچێوەی هاوپەیمانییەکی پێکهاتوو لە چەند وڵاتی عەرەبی و بەیارمەتی و چراسەوزی ئەمریکا، پەلامارگەلی بەرفراوانی لەدژ یەمەن، هەژارترین وڵاتی عەرەبی، دەسپێکرد هەتا بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە بۆسەر دەسەڵات، ئامانج و زێدەخوازییە سیاسییەکانی خۆی جێ بەجێ بکات.
دەسدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٤هەزار و٧٠٠یەمەنیی بێتاوان و وێرانبوونی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە. پەلاماری سەربازیی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆسەر یەمەن بووەهۆ هەتا سوپا ولێژنە جەماوەرییەکانی ئەو وڵاتە، دەستیان ڕابگات بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتەی سازکردنی چەکی جۆراوجۆری وەک مووشەکی بالستیک و فڕۆکەی بێ سەرنشین.