پەلاماری موشەکیی یەمەنیەکان بۆسەر بنکەی سەربازیی سعوودی
هێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن لە وڵامی تاوانکاری و پەلامارەکانی رژێمی ئالی سعود دژی گەلی یەمەن ، موشەکێکی بالستیکیان گرتە بنکەی ئەرتەشی عەرەبستان لە نجرانی باشووری ئەم وڵاتە .
بە پێی راپۆرتی شەوی رابردووی ئیرنا ، یەکینەی موشەکیی ئەرتەشی یەمەن هەروەها بە موشەکی زلزلی دوو بنکەکانی مەشعەل و مەلحەمە لە جیزانی عەرەبستانیان کوتا .
شەش لەشکەریی سعودی ش لە لایەن یەکینەی قەناسەچیەکانی یەمەنی لە نەوچەکانی عەسیر و نەجرانی عەرەبستان کوژران .
لە لایەکی دیکەوە تۆپخانەی ئەرتەشی یەمەنیش کۆبوونەوەی لەشکەریانی سعودی لە ناوچەی عەسیر و بەکرێگیراوانی سعودی لە جیزانی کوتا و زیانی قورسی پێ گەیاندن .
توانایی بەرگریی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن رژێمی سعودیەوە رۆژبەرۆژ زیاتر دەبێ .
عەرەبستان بە پشتیوانی ئیمارات، ئەمریکا و چەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستیان کردووە بە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتائێستاکە بووە بەهۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزار یەمەنی وبرینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە وهەڵوەدا بوونی ملیۆنان یەمەنی.