ئاب 26, 2018 11:29 Asia/Tehran
  • عەرەبستان پێشی بە  گەمی هەڵگری  سووتەمەنی بۆ یەمەن گرت

هاوپەیمانی دەستدرێژکاران بەسەرکردەیی عەرەبستان پێشی بە گەمییەکی هەڵگری بەرهەمی نەوتی گرت کە بەرەو بەندەری حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن بەڕێوە بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەسیرە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندەری  حودەیدە ی یەمەن ڕۆژی یەکشەممە  وتی : ئەم گەمییە هەڵگری بەرهەمی نەوتی بۆ خەڵکی یەمەن، خاوەنی مۆڵەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بوو .

عەرەبستان بە داکۆکی ئیمارات، ئەمریکا و چەند وڵاتی دیکە لە مانگی مارسی ساڵی 2015 دەستی داوەتە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکوتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە  .

شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زۆرتر  لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی لێ کەوتوەتەوە.

توانایی بەرگریی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن رژێمی سعودیەوە رۆژبەرۆژ زیاتر دەبێ .

عەرەبستان بە پشتیوانی ئیمارات، ئەمریکا و چەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستیان کردووە بە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتائێستاکە بووە بەهۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزار یەمەنی وبرینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە وهەڵوەدا بوونی ملیۆنان یەمەنی.

سەرپەیڤ