خەڵکی سڤیلی یەمەن ھێشتاش ئامانجی فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعودین
لەدرێژەی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی سەعودی دژی جەماوەری بێ دەرەتانی یەمەن، لە ئەنجامی ھێرشی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممەی فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعودی بۆ سەر گوێئاوەکانی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، حەوت کەسی سڤیلی یەمەنی کوژران و یان بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرە، سەرچاوە یەمەنییەکان باسی ھەگەری ھەڵکشانی ژمارەی زیانی گیانی شاڵاوی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعودییان کردووە بۆ سەر ناوچەی «ئەلتەحیتا» لە گوێئاوەکانی ڕۆژئاوا.
پێشتر کارناسانی ئەنجومەنی مافەوانیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێکی ٤١ لاپەڕەیی لە بارەی یانزە شاڵاوی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودیی بۆ سەر بازاڕ، ئاھەنگی زەماوەند، ڕێ و ڕەسمی ئەسپەردەکردن و بەلەمەکانی ڕاوەماسی لە یەمەنیان کردووەو وەک نومنەی بەرچاوی تاوانی جەنگی ناویان بردووە.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە بە قسەی سەرچاوەیەکی یەمەنی، ھێزەکانی سوپای یەمەن و بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا ڕۆژی ڕابردوو لە درێژەی پێشڕەوییەکانیان بەرەو باشووری ئەم وڵاتە بە تەواوی بە سەر شاخەکانی «موغنیە» و بنکەکانی دیکەی لەشکریانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە شارستانی « ئەلقیبتە»ی پارێزگای «لەحیج» زاڵ بوون.
ھێزەکانی سوپای یەمەن و بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا ڕۆژی سێ شەممەش لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی لەناکاوو کوشتن و بریندار کردنی کۆمەڵێک لە لەشکریانی سەعودی ،دەستیان گرت بە سەر دوو بنکەی لەشکریانی سەعودی لە زارگەی ناوچەی ئەلتەوال لە جازان .
ڕژێمی ئالی سەعود دوابەدوای شکست هێنانە پەیتاپەیتاکانی لە یەمەن، جەماوەری بێ دەرەتانی ئەم وڵاتە دەداتە بەر هێرش و پەلامار. دەستەڵاتدارانی سەعودی لە مارسی دووهەزاروپانزەوە بە پشتیوانیی ئەمریکاوبڕێک لە وڵاتە عەرەبییەکانی ناوچەکە پەلاماری یەمەنی داوەو هەتاکو ئێستا پتر لە دوانزە هەزار کەسی قەڵاچۆ کردووە.
ئامانجیشی ئەوەیە کە لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.