کوژرانی هەشت سەربازی سەعوودی لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزی یەمەنی
هەشت سەربازی ڕژێمی سەعوودی ڕۆژی شەممە لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە سنوورەکانی باشووری عەرەبستان کوژران.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای یەمەنیش شەوی ڕابردوو بنکە و مەتەرێزی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باشووری عەرەبستان دایە بەر پەلامار.
یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەنیش بە مووشەکێک بنکە سەربازییەکانی سەعوودییەکانی لە جەیزان (باشووری عەرەبستان) دایە بەر پەلامار.
هێشتا هیچ هەواڵ و راپۆرتێک سەبارەت بەو پەلاماری مووشەکی و ئاسمانییە بڵاو نەبۆتەوە.
سوپای یەمەن لە درێژەی سەرکەوتنەکانیدا بەرامەر بە بەکرێگیراوانی سەعوودی ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند لە مانگی رابردووی زایینیدا (ئاگوستی ٢٠١٨) ٦٧٤ هێزی دەسدرێژکاری سەعوودی کوشتووە و یان بریندار کردووە.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٤ هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.