ئه‌یلوول 10, 2018 10:55 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی ٥ یەمەنی لەئاکامی پەلاماری هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودیا

لەئاکامی پەلاماری ڕۆژی یەکشەممەی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودیایی بۆ سەر پارێزگاکانی «حدیده» و «ضالع»ی یەمەن ٥ شاروومەندی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی ڕۆژی یەکشەممە شارۆچکەی «الحالی» لە پارێزگای الحدیده، ڕۆژاوای یەمەنیان بۆردومان کرد کە بە هۆی ئەو بۆردومانەوە دوو شاروومەندی یەمەنی کوژران و کەسێکی دیکەیش بریندار بوون.

هەروەها لە پەلاماری بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ سەر ئۆتۆمبیلێکی یەمەنی لە ناوچەی «نقیل الخشبه»ی پارێزگای «الضالع»، ژنێک کوژرا و منداڵێکیش بە توندی بریندار بوو.

هێزە سەعوودییەکان ناوچە ئاوەدانی شارۆچکەی "باقم"ی پارێزگای «صعده»ی یەمەنیشیان دایە بەر پەلاماریی مووشەکی و تۆپخانەیی.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

سەرپەیڤ