لەناوبردنی بنکەیەکی تازە دامەزراوی سەعودی بە موشەکی بالستیکی یەمەنی
ئهیلوول 11, 2018 19:43 Asia/Tehran
سەرچاوەیەکی یەمەنی باسی هاوێژرانی موشەکێکی بالستیک لە جۆری " بەدری ١"ی کرد بەرەو بنکەی تازە دامەزراوی سەربازانی سەعودی لە ناوچەی زەهران لە عەسیر لەباشووری عەرەبستان .
کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕاپۆرتی زۆرتری لەبارەی وردیاتی ئەم پەلامارە موشەکیە بڵاونەکردوەتەوە ، موشەکەکانی بەدری یەک لە ڕیزی موشەکە کورت بڕەکانە کە سوپای یەمەن لە چوارەمین ساڵی پەلاماری هاوپەیمانیی سەعودی - ئیماراتی بۆسەرئەم وڵاتە لەوانە پەردەی لادا. هێزەکانی سوپای یەمەن وئەنساروڵڵا شەوی دوشەممە هەروەها موشەکێکی بالستیکی " زلزالی یەک"یان بەرەو شوێنی کۆبوونەوەی مێلیشیاکانی سەربە هاوپەیمانی سەعودی لە جازان هاوێشت.