ئه‌یلوول 12, 2018 14:50 Asia/Tehran
  • سیاسەتی تایفی خوازانەی رژیمی ئالی سەعوود لە عەرەبستان پەرەی سەندووە

هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی مانگی موحەڕەم و بەرزڕاگرتنی یادی عاشورای ئیمام حوسێن(ع)، چەکدارانی رژیمی ئالی سەعوود ئازادییە دینییەکانیان لەناوچەی ئەلشەرقییە، ناوەندی شیعەکانی عەرەبستان، پێشێل کردو دەسدرێژیان کردەسەر حوسێنیەکانی قەتیف.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبنان، لەدرێژەی هەوڵەکانی رژیمی عەرەبستان بۆ تۆڵەسەندنەوە لە پەیڕوانی ئالوبەیتی پێغەمبەر(د.خ) لەشارە شیعەنشینەکانی ئەو وڵاتە، جارێکی دیکە سەربازانی سەعوودی هێرشیان کردەسەر تەکییەو حوسێنیەکان لەشارۆچکەی "القدیح" و یەکە سەربازییەکان کەل وپەلی ناو ئەو تەکیانەیان لەبەین برد.

کردەی سەربازانی سەعوودی کە بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش پشتیوانی دەکران، جارێکی دیکە سیمای تایفی خوازانەی حکومەتی ئالی سەعوود و لەگوشارنانی بەردەوامی شیعەکانی عەرەبستانی خستەڕوو.

تازیەداریی ئەمساڵی شیعەکانی عەرەبستان هاوکات لەگەڵ تەشەنای سەرکوتکاریی و غەدر وستەمی ئالی سەعوود لەدژ خەڵکی ناوچەی قەتیف کە لەبەر بوونی سەرچاوە نەوتییەکان و دابینکرانی بەشی زۆری داهاتەکانی رژیمی سەعوودیا ، زۆرگرینگە، بەڕێوە دەچێ.

نزیک بە دە هەتا پانزە لە سەتای حەشیمەتی عەرەبستان، شیعەن کە زۆربەیان لەپارێزگای ئەلشەرقییە نیشتەجێن.

رۆژهەڵاتی عەرەبستان لەساڵی٢٠١١وە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە نادادگەریی و دابەشکرانی نایەکسان و نادادگەرانەی سامان، شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان بە رژیمی ئالی سەعوودە.

سەرپەیڤ