ئه‌یلوول 13, 2018 20:29 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ناڕازیانەی خەڵکی یەمەن لەبەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان

ژمارێکی زۆر لە خەڵکی یەمەن بە کۆبوونەوە بەرامبەر نووسینگەی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە سەنعا ناڕەزایەتیان دەربڕی لەحاند درێژەی داخراومانەوەی بوارگەکانی زەمینی ، ئاسمانی و دەریایی ئەو وڵاتە و پێشگیری عەرەبستان لە ڕاگواستنی بریندارو نەخۆشەکان بۆ دەرەوەی یەمەن.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، خەڵکی یەمەن  بە کۆبوونەوە بەرامبەر نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەنعا لە بەیاننامەیەک دا  لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوەکانیی مافی مرۆڤیی، خاچی سوور و تەندروستی جیهانی و ڕێکخراوەکانیی دیکەی هاوپێوەند داوایان کرد تا بەرپرسایەتییەکانی ئینسانی ، یاسایی و ئەخلاقی خۆیان بەرامبەر نەخۆشەکان و بریندارانی یەمەنی بگرنە ئەستۆوە و تاوانکارییەکانیی وڵاتانیی ئەندامیی هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن و درێژەی گەمارۆی سەپێندراوی ئەم وڵاتە و بەرەو ڕووی شکست کردنەوەی هەوڵەکان بۆ دانووستانەکانی ئاشتی شەرمەزار بکەن. شارومەندانی یەمەنی لەم بەیاننامەیە بە جەختکردن لە سەر پێویستی ڕادەست کردنەوەی  تاوانکاران بۆ دیوانی نێو دەوڵەتی سزا دان، لە گەلانیی ئازادیخوازی جیهان داوایان کرد تا دژی کوشتاری بە کۆمەڵ لە یەمەن ، خۆپیشاندانیی ناڕازییانە بەرپا بکەن. گوتە بێژی وەزارەتی تەندروستی یەمەن لە مدواییە ڕایگەیاند: بە هۆی  تووند بوونەوەی قەیران بارودۆخی تەندروستی یەمەن لە سێبەری  بە داخراویی مانەوەی فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتی سەنعا، لە رۆژ دا ٢٠ تا ٣٠ کەس گیانی خۆیان لە دەست ئەدەن. ڕژیمی سەعوودی و ئیمارات بە پشتگریی چەکەمەنی ئەمریکا و بەریتانیاوە لە مارچی ٢٠١٥ ، دەستیداوەتە پەلاماری سەربازیی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەمینی ، دەریایی وئاسمانیی ئەم وڵاتە و لەم نێوانە دا ، بە جاران ئافرەتان و منداڵانی یەمەنی یان بە چەکی قەدەخەی ئەمریکایی و بەریتانیایی کۆکووژ کردووە .

سەرپەیڤ