لەقاودرانی گەڵاڵەی سعوودیا بۆ ناکۆکی نانەوە لە نێوان شیعەکانی ئێراق
ڕۆژنامەی "ئەخبار"ی لوبنان لە دۆسیەیەک دا لەژێر سەردێڕی "سعوودیا لیکس" دەستی داوەتە بڵاو کردنەوەی نامەی نهێنیی باڵوێزخانەی سعوودیا لە بەغدا کە جێ پێی ئەو وڵاتە لە قەیرانی ئێستای ئێراق دا بەڕوونی ئاشکرا دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژنامەی ئەخبار لە ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممە سەنەدوبەڵگەیەکی ئاشکرا کرد کە کورتەی خولی چالاکی و ئەرکی دیپلوماتیکی سامر سەبهان باڵوێزی پێشووی عەرەبستانی سعودی لە ئێراقە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە یەکێک لە بەڵگەکانی ئەم ڕاپورتە نامەی باڵوێزی سعودی لەبەغدا بۆ وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان هاوپێوەند بە ساڵی ڕابردوو بووە کە داگری شەش گەڵاڵەی گشتیی لەوان گەڵاڵەی ناکۆکی و دووبەرەکی نانەوە لەنێوان هاوپەیمانی شیعەکان، گەڵاڵەی وەرگرتنی هێزی ئاسایشی و سەربازی ئێراق و گەڵاڵەی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە لە ئێراقە.
باڵوێزخانەی عەرەبستان لە سەرەتای ئەم نامە نهێنییە، لەسەر پێویستی لاوازی و بۆشایی نانەوە لە کۆگەی سیاسی هێزی سیاسی شیعی ئێراق پێداگرییان کردووە و ئیدیعا کراوە: دەوڵەتی ئێراق لەبەرامبەر هەرچەشنە دنەدانێکی عەرەبی بۆ گەڕاندنەوەی ئەم وڵاتە بۆ ئامێزی وڵاتانی عەرەبی ، خۆڕاگری دەکات.
سامر سەبهان کە بەرلەمە باڵوێزی عەرەبستان لە بەغدا بووە، لەبەر دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێراق لەم وڵاتە هاتە دەر، سەرچاوەکانی ئێراقی باسی هەبوونی بەڵگەگەلێکیان کرد لە بارەی پێوەندی سامر سەبهان لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق.