کوژرانی نۆ سەربازی سەعودی لە نەجران بەدەست هێزە یەمەنییەکان
هێزە جەماوەرییەکان و سوپای یەمەن بە شکست هێنان بە پەلاماری سەربازانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر "جبل السدیس" لە نەجران هەڵکەوتوو لەباشووری عەرەبستان، نۆ کەس کەوانیان کوشت.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەیادین، لەو هەڵمەتەدا دەیان کەسی دیکە لە سەربازانی دەسدرێژکاری سەعوودی لەلایەن هێزە یەمەنییەکان بریندار بوون.
لەهەمان کاتدا، دەیان کەس لە بەکرێگیراوانی هاوپەیمانیی سەعوودی لە هەڵمەتێکی کتومت و لەناخافڵی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ناوچەی "المصانع" لەنزیک "مجازە" لەپارێزگای عەسیر لەباشووری عەرەبستان کوژران و یان بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە، فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودی ئۆتۆمبیلێک و مەزرایەکی شارومەندێکی یەمەنیان سێ جار لەشاری باقم سەربەپارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن بۆردومان کرد.
عەرەبستان بەپاڵپشتی ئیمارات، ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی کردووە بە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی، دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتۆتەوە.