ئه‌یلوول 18, 2018 16:32 Asia/Tehran
  • ڕێگریی هاوپەیمانیی سەعودی لە یەکەم سەفەری چارەسەریی پزیشکیی نەخۆشانی یەمەنی بۆ هەندەران دوای ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان

بە پێی ڕێککەوتنی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سەفەری ئاسمانی لە کاتی زەروری وپێویست ، هاوپەیمانیی سەعودی جارێکی تر ڕێشگریی کرد لە یەکەم سەفەری چارەسەریی پزیشکیی بۆ هەندەران لە ڕێگەی فڕگەی سەنعای پێتەختی یەمەنەوە.

"هیشام شەرەف عەبدوڵڵا" وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن و" لیز گراندی" بەرپرسی کاروباری مرۆڤ دوستانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئەم وڵاتە ، یادداشتێکی ڕیککەوتنیان لە مەڕ ئەنجام دانی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ کاتی زەروری وپێویست لە هەژدەی سێپتەمبەری ئەمساڵ مۆر کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین ، لە هەل ومەرجێک دا کە بڕیار بوو بەپێی ئەم گرێبەستە ، ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم سەفەری ئاسمانی نەخۆشانی یەمەنی بۆ هەندەران لەم وڵاتەوە ئەنجام بێت، وەزاڕەتی تەندوروستی یەمەن ڕایگەیاند ، هاوپەیمانی سەعودی ڕێشگریی کردووە لە یەکەم گەشتی ئاسمانیی نەخۆشانی یەمەنی بۆ هەندەران لەم وڵاتە بۆ چارەسەری لە ڕێگەی فڕگەی سەنعاوە. عەرەبستان بە پشتیوانیی ئیمارات ، ئەمریکا وچەندوڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ پەلاماری کردە سەر یەمەن وپاشان ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەوینی ودەریایی وئاسمانی داوە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووەتە هۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەو هەڵوەدابوونی ملیۆنان یەمەنی .

سەرپەیڤ