ئه‌یلوول 18, 2018 19:18 Asia/Tehran
  • زەرەروزیانی قورسی بەکرێگیروان لە باکوور و باشووری یەمەن

سوپاوهێزەکانی جەماوەری یەمەن ، پەلاماری بەکرێگیروانی سەعودی بۆسەر ناوچەی" حیفان " لە پارێزگەی تەعیز لەباشووری ڕۆژئاوای یەمەنیان پۆچەڵ کردەوەو زیانی قورسیان لێ دان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی ماڵپەڕی هەواڵی " ئەلعەهد " ی لوبنان سوپای یەمەن هەروەها ترۆمۆبێلێکی سەربازی بەکرێگیروانیان لە پارێزگەی جوف لە باکووری یەمەن تەقاندەوە ، لە وردیاتی ئەم پەلامارانە هیچ زانیاریەک بڵاو نەکراوەتەوە. کەناڵی تەلەفیزیۆنی مەیادینی لوبنان ڕاپۆرتی دا سوپا وهێزە جەماوەریەکانی یەمەن کۆنترۆڵی بڕیک بنکەی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی ئەلبەیزا ناوەندی یەمەنیان  گرتە دەس. هەرلەم حاڵەدا ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی ناوچەگەلیک لە پارێزگەی حودەیدەیان لە ڕۆژئاوای یەمەن بومباران کرد کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە کەسانی سێڤیل وماسیگرانی یەمەنی. عەرەبستان بە پشتیوانیی ئەمریکا، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی دایە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووەتە هۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزاریەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارە وهەڵوەدابوونی ملیۆنان یەمەنی.

سەرپەیڤ