تێگیرانی دوو موشەکی زیلزالی یەکی یەمەن لە بنکە و مۆڵگەی دەسدرێژکارانی سعودی لە نەجران
ئهیلوول 19, 2018 10:36 Asia/Tehran
ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بە دوو موشەکی بالستیکی زیلزالی یەک بنکە و مۆڵگەی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودیان لە نەجرانی باشووری عەرەبستان دایەبەر پەلامار .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەنساروڵڵا، سەرچاوەیەکی سەربازیی جەختی کردەوە ، ئەم موشەکانە کە شەوی رابردوو لە لای سەحرای ئەجیشیر لە نەجرانەوە هاوێژران ، ئامانجیان پێکاوە و زیانی ماڵی و گیانی لە هاوپەیمانی دەسدرێژکار داوە .
ئەرتەشی یەمەن روژی رابردووش موشەکێکی بەدری یەکی گرتە بنکەی سەربازیی تازە دامەزراوی سعودیەکان لە زەهران هەڵکەوتوو لە پارێزگەی عەسیر لە باشووری عەرەبستان .
توانایی بەرگری و موشەکیی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن رژێمی سعودیەوە رۆژبە رۆژ لە حاڵی زیاد بوون دایە .