داواکاریی وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لە خەڵکی جیهان بۆ ئەوەی عەرەبستان و ئیمارات بە بەرپرسی شەڕی وڵاتەکەی بناسن
وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد، هەتا سعوودیاو ئیمارات وەک بەرپرسی شەڕی چوارساڵەی یەمەن و شوێنهاتە دڕندەکاریی و مافەوانی و ئابوریەکانی رابگەیەنن.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فەرمیی یەمەن(سبأ) ، بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن بەئاماژە بە گۆڕانی راستی لە نامەی"لانا زەکی نسیبە" نوێنەری هەمیشەیی ئیمارات لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش لە١٤ی سیپتەمبەر کە لە بانگەشەیەکدا، دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانی بەهۆکاری شکست هێنان و بێ ئاکامیی وتووێژەکانی ژنێڤ ڕاگەیاندبوو، وتی: ئەو ئیدیعاو بانگەشە لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە عەرەبستان وئیمارات تەگەرەیان نایەوە لەبەردەم ڕەوتی ئامادەبوونی نوێنەرانی یەمەن لە دانیشتنی ئاشتی لە ژنێڤ و لەدەسپێکیشدا خوازیاری دەس پێ کرانی دانوستانەکان نەبوون.
ئەو بەرپرسە یەمەنییە بەئاماژە بە هەوڵی عەرەبستان و ئیمارات بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ڕاستییەکانی شەڕی نایەکسان لە یەمەن وتی: نامەی ئیمارات، سەلماندنی دەسدرێژکاریی وڵاتێکی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەدژ ئەندامی ئەو ڕێکخراوەو پێشێلکرانی بەئاشکرای بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکانە.
دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن بڕیاربوو، شەشی سیپتەمبەر لەژێرچاودێریی "گریفیتس"ی سەربە شاری "ژنێڤ"ی سوئیس بەڕێوە بچێ، بەڵام کردەی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لەمەڕ پێش گرتن بە هاتنی شاندی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، ئەو دانیشتنەی دواخست.