پەلاماری هێزی سعودی بۆسەر شاری شیعە نشینی قەتیف
ئهیلوول 27, 2018 19:57 Asia/Tehran
هێزی ڕژێمی زایۆنیستی بەشێوەیەکی بەربڵاو شاری شیعە نشینی قەتیف لە پارێزگەی شەرقییە لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستانیان دایە بەر پەلامار.
به پێی ڕاپۆری ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی مێهر، بەپێی ڕاگەیاندنی شایەتحاڵان، لە پەلاماری دڕندانەی سعودییەکان بۆسەر قەتیف، دەنگی تەقە بیسترا ، ئەمەش لەحاڵێکدایە کە هەندێ سەرچاوە، بیسترانی دەنگی چەند تەقینەوە لە قەتیفیان ڕاگەیاند.
به پێی ئەم ڕاپۆرتە، چەکدارانی ڕژێمی سعودی بە ئوتوموبیلی زرێیی گەڕەکەکانی شویکە و کویکەبیان لە قەتیف داوەتە بەر پەلامار .
شاری قەتیفی عەرەبستان هەمووکات کەوتوەتە بەر پەلاماری هێزی سەربازی ئالی سعود و تائێستا دەیان کەس لە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە کوژراون و سەدان کەش لە شارومەندان و چالاکانی مەدەنی وسیاسی گیراون.