ئه‌یلوول 28, 2018 20:10 Asia/Tehran
  • پەلاماری  فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی سعوودیایی بۆسەر  پارێزگەکانی حەجەو سەعدەی یەمەن

فڕۆکەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعوودیایی چەندین جار پارێزگەی حەجەیان لە باکووری ڕۆژئاوای یەمەن و پارێزگەی سەعدە لەباکووری ئەو وڵاتەیان دایەبەر پەلامار.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سەرچاوەیەکی  سەربازی یەمەنی وتی : فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی  بە سەرکردەیی  سعودی ، دەجار بنکەی  سەربازی و ناسەربازی لەشارەکانی حەرەز ، عەبەس  و مەستەبا لە پارێزگەی حەجەیان بوردومان کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگەی سەعدەش فڕۆکە دەستدرێژکارەکانی سعودی شەش جار  پەلاماریان کردەسەر ناوچە جۆربەجۆرەکان لە شاری باقم  و سێ جار  شاری ڕازح لە ڕۆژاوای ئەم پارێزگەیەیان  داوەتە بەر پەلامار.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

سەرپەیڤ