عەزیز ڕاشد: بە هۆی پەلاماری مووشەکی یەمەنییەکان، فڕین لە فڕگەی دوبەی ، بەرەوڕووی کێشە بووەوە
عەزیز ڕاشد جێگری وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: پەلاماری ئاسمانیی هێزی خۆڕاگری ئەم وڵاتە بۆسەر فڕگەی نێودەوڵەتی دوبەی ، بووەتە هۆی گێرەوکێشە لە فڕینی ئەم فڕۆکەخانەیە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی مەسیرە ڕایگەیاند : یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی ئەم وڵاتە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەفڕوکەیەکی بێ فڕوکەوان لە چەشنی سەمادی سێ ، فڕگەی نێودەوڵەتی دوبەی داوەتە بەر پەلامار.
مەسیرە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکەی فڕۆکەبێ فرۆکەوانەکانی یەمەن وتیشی: ئەم فڕۆکە یەمەنییە دوای تێپەڕکردنی مەودایەکی یەک هەزار و دووسەدکیلومەتری، فڕگەی دوبەیان داوەتە بەر پەلامار.
عەزیز ڕاشد جێگری وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: ئەم پەلامارە لە وڵامی پەرەی دەستدرێژکاری هاوپەیمانی سعودی بە دژی بەرەی لێوارەی ڕۆژاوایی ئەنجام بووە.
یەکەی پەهپادیی یەمەن، بیست و شەشەمی ژووئیەش بە پەهپادی سەمادی سێ، فڕگەی نێودەوڵەتی ئەبووزبەبیان داوەتەبەر پەلامار.
ئیمارات لە تەنیشت عەرەبستان لە مارسی ساڵی 2016 ەوە لە پێناو هاوپەیمانی لە چەند وڵاتی عەرەبی و بە یارمەتی و چراسەوزی ئەمریکا و بەبیانووی گەڕاندنەوەی سەرۆکی دەست لەکارکشاوەی ئەم وڵاتە بۆسەر دەسەڵات دەستیان دایە پەلاماری بەربڵاو بە دژی یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە .
شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانیان لە یەمەن تائێستا کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان کەس و ئاوارە بونی بەملوێنان یەمەنی لێ کەوتەوە.