ئه‌یلوول 30, 2018 17:27 Asia/Tehran
  • پێکهاتنی

مەزروق مەشعان ئەلعەتیبی " نووسەری بەناو بانگی سەعوودی باسی کرد لە پێکهاتنی بەرەیەکی نوێ نەیارانی ڕژیمی دەسەڵاتداری عەرەبستان بە ناوی بزووتنەوەی بەسیجی نیشتمانی .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی  ئیرنا  " مەرزوق مەشعان   ئەلعەتیبی " لە بەیاننامەیکدا  ڕوو لە  خەڵک و لە پەیجی توئیتری خۆیدا  بڵاوی کردەوە  و نووسی :  ڕژیمی ئالی خەلیفە بە  سووکایەتی کردن بە خەڵکی خۆی  ئەوانی هەژارتر کردووە و سەبارەت بە  داهاتووی  ئەوان کەمتەرخەمە .   ناوبراو وێڕای ئاماژە  بە  تەشەنای   گەندەڵی  لە نێوان  حاکمانی ئالی سەعوود  جەختی کرد   موحەمەد بن سەلمان  وەلیعەهدی  عەرەبستان خەڵک سەرکوت دەکات و  ئەو بەرزترین  مەترسی  بو وڵاتە .  ئەلعوتەیبی   لە بەیاننامەکەی خویدا  وێڕای ئاماژە بە  بوونی  دەیان  زیندانی  بیروڕایی  لە عەرەبستان  وتیشی :  زیندانی بوونی  ئەو  کەسانە  تەنیا  بە هۆی ئەوە  بووە  کە خوازیاری  کۆتایی دان بە  هەڵاواردن و هەڵوەشانەوەی  نادادگەری بووە . لە یەک ساڵی ڕابردوودا  بە تایبەت  دوای  دانانی  موحەمەد بن سەلمان  وەک وەلیعەهدی عەرەبستان  کە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕژیمی  ئیسرائیل  لەناوچە  پێی و شوێن دەگرێ  دەیان کەس  لە بازەرگانان ،  مامۆستایانی ئایینی   ؛ شازاەکان  زانایان؛  شاعرەکان  ؛مامۆستایانی زانکوەکان و الاکانی  مەدەنی  بە تایبەت  ژومارێک  لە ژنانی  ئەو و.ڵاتە  قوڵبەست کراون  و ڕەوانەی  زیندان کراون .

سەرپەیڤ