پەلاماری هێزی دەریایی یەمەن بۆ سەر بەندەری جیزان لە عەرەبستان
کاتژمێرێک دوای پەلاماری سەرکەوتوانەی فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بۆ سەر فڕگەی دوبەی لە ئێمارات ، هێزی دەریایی بەرگری لێواری یەمەن ئوپڕاسیونێکی سەرکەوتووی دیکەی دژی بەلەمە شەڕکەرەکانی سەعوودی لە بەندەری جیزان لە باشووری عەر ەبستان ئەنجام داوە
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕوژی یەکشەمەی ئیرنا سەرچاوە هەواڵیەکانی یەمەن ڕایانگەیاند لە ئوپڕاسیونی هێزی دەریایی یەمەن ژومارێک لە بەلەمەکانی هێزی گاردی سنووریی عەرەبستان کرایە ئامانج و لە ناوخوی بەندەر ئاگر درا و خەسارێکی زۆریش کەوت لە هێزە سەعوودیەکان . هێزی دەریایی یەمەن یەکەمی سێپتامبریش فڕۆکەیەکی سەرئاوی سەربازی سەعوودیان لە لێوارەکانی جیزان کردە پەلامار و لە مانگی ئووتیشدا پاپوڕێکی شەڕ کەری عەرەبستان بە ناوی " ئەلدەمام" لە دەریای سووری کردە ئامانج و خەسارێکی زۆری لێان دا. ئەوە لە حاڵێکدایە کە یەکەکانی فرۆکەی بێ سەرنشینی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن سەرلە بەیانی ئەمڕو یەکشەمە بە فڕۆکەیەکی بێ سەرنشین لە جۆری سەمادی سێ فڕگەی نێونەتەوەیی دوبەی کردە ئامانج . عەزیز ڕاشد جێگری وتەبێژی ئەرتەشی یەمەن پێشتریش وێڕای ئاماژە بە تواناییەکانی سەربازی ئەرتەش بە تایبەت لە هێزی دەیرایی دا ڕایگەیاندبوو ئەگەر دەسدرێژیەکانی هاوپەیمانی سەعوودی دژی یەمەن بەردەوانم بێت پەلاماری بەندەرەکان و فڕگەکانی عەرەبستان و ئیمارات ئەدات .